ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی فڕه‌نسا، پاریس سانجێرمان به زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و له لیۆنی برده‌وه، مێسییش به هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه‌ی تووڕه بوو.
یارییه‌كه لووتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی لیگا ئای فڕه‌نسا بوو، له‌سه‌ر یاریگه‌ی پاریس كرا و تێیدا تیپی ئه‌ستێره‌كانی پاریس به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
بردنه‌وه‌كه‌ی پاریس زۆر به زه‌حمه‌ت بوو، سه‌ره‌تا لیۆن له خوله‌كی 54 به گۆڵی پاكێتا پێشكه‌وت، دواتر نه‌یمار به په‌ناڵتی له خوله‌كی 66 گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
دواتریش له خوله‌كی 90+3 و كۆتایی یارییه‌كه‌دا ماورۆ ئیكاردی، كه وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد، توانی گۆڵی بردنه‌وه بۆ پاریس تۆمار بكات و شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
هاوكات له خوله‌كی 75 كاتێك پۆچێتینۆی راهێنه‌ری پاریس مێسی له یاریگه‌ی هێنایه ده‌ره‌وه و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی خسته شوێنی، مێسی تووڕه بوو، ئاماده نه‌بوو ته‌وقه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی بكات و هه‌ندێ قسه‌شی به تووڕه‌ییه‌وه كرد و هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی كرد.
پێده‌چێت ئه‌مه سه‌ره‌تای كێشه‌ی مێسی بێت له شێواز و پلانی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی و سبه‌ی میدیاكانی فڕه‌نسا كاردانه‌وه و ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.