له‌كاتی نمایشكردنی هه‌موو جۆره‌كانی ئایفۆن 13 له ئیڤێنتی ئه‌پڵدا، زۆربه‌ی هه‌واداران و خه‌ڵك به‌گشتی گوتیان، جیاوازی له نێوان ئایفۆن 12 پرۆ ماكس و ئایفۆن 13 پرۆ ماكسدا نییه. به‌ڵام شاره‌زایه‌ك به‌داتاوه جیاوازییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زای بواری كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی ئه‌پڵ بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ئێمه جیاوازییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەم دوو ئایفۆنە، بەڵام خەڵکی لێی نەکۆڵیوەتەوە
له‌ڕووی شاشه‌وه: ئایفۆن 12 پرۆ ماكس شاشه‌كه‌ی 6.7 ئینجه به ریزه‌ڵووشنی 1284 به 2778 پیكسڵ و 800 NTIS كۆتا رووناكییه‌تی، ئایفۆن 13 پرۆ ماكسیش شاشه‌كه‌ی 6.7 ئینجه به ریزه‌ڵووشنی 1284 به 2778 پیكسڵ، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه شاشه‌كه‌ی 120 هێرتزه به ڕووناكی 1000 NTIS.
له‌ڕووی هێزه‌وه: ئایفۆن 12 پرۆ ماكس ڕامی شه‌ش گێگابایته به پرۆسێسه‌ری ئه‌ی 14 بایۆنیك و ''چوار كۆر GPU'' كار ده‌كات، به‌ڵام ئایفۆن 13 پرۆ ماكس جیاوازییه‌كه ده‌شكێنێت به به‌كارهێنانی پرۆسێسه‌ری ئه‌ی 15 بایۆنیك و پێنج كۆر GPU كه به‌هێزترین پرۆسێسه‌ره بۆ مۆبایل دانرابێت.
له‌ڕووی كامێراوه: ئه‌م دوو مۆبایله له‌ڕووی كامێراوه هه‌ردووكیان سێ كامێرایان هه‌یه كه 12 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام ئایفۆن 13 پرۆ ماكس له‌ڕووی فره‌یم و زوومه‌وه گۆڕانكاریی كردووه، جگه له‌وه‌یش سینه‌ماتیك مۆدی زیاد كردووه له‌گه‌ڵ ڤیدیۆی 4Kی prores.
له‌ڕووی پاترییه‌وه: ئایفۆن 12 پرۆ ماكس پاترییه‌كه‌ی 3687 میلی ئه‌مپێره جیاواز له ئایفۆن 13 پرۆ ماكس كه 4373 میلی ئه‌مپێره.
له‌ڕووی میمۆرییه‌وه: ئایفۆن 12 پرۆ ماكس له 128 بۆ 512ی هه‌یه، به‌ڵام ئایفۆن 13 پرۆ ماكس له 128 بۆ یه‌ك تێرابایتی هه‌یه واته 1000 گێگابایت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010دا ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.