رۆن و به‌نزین دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوونی ئۆتۆمبێلن، بۆیه پێویسته هه‌ردوو شله‌كه به كوالێتی به‌رز بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌كار بهێنیت، چونكه ئه‌مه ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه درێژ ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی ده‌بێ بۆ ئۆتۆمبێل.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی رۆنی كوالێتی به‌رز، كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، پێویسته هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی ئۆتۆمبێله، درێغی نه‌كات له به‌كارهێنانی رۆنی باش بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
هەمیشە رۆنی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە بۆ ئەوەی دوور بیت لە کێشەی ئۆتۆمبێل
یه‌كه‌م - توانای بزوێنه‌ر زیاد ده‌كات.
دووه‌م - یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مسووتانی سووته‌مه‌نی.
سێیه‌م - زوو گه‌رمبوونی بزوێنه‌ر و زوو ساردبوونه‌وه‌یشی.
چواره‌م - به‌هۆی پاكڕاگرتنی بزوێنه‌ر، ته‌مه‌نی درێژ ده‌كات.
پێنجه‌م - تێچووی كه‌متر، چونكه به ڕۆنی چاك ده‌توانی بڕێكی زیاتر له سه‌ری بڕۆی به یه‌ك جار گۆڕین، ده‌توانی دوو هێنده‌ی ڕۆنه‌كانی تر بڕۆی، به‌ڵام باشتره له‌كاتی خۆیدا بگۆڕێت.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه چۆن ڕۆنی كوالێتی به‌رز بناسین، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و بڕاندانه واتا ڕۆنه ناسراوه‌كان، ئه‌و ڕۆنانه‌ی خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرین و پاكن به‌كار بێنه، ده‌بێت جۆری ڕۆنه‌كه له په‌یمانگای پیترۆڵی ئه‌مه‌ریكی تۆمار كرابێت و بڕوانامه‌ی دیكسۆسی پێ درابێت و ڕه‌چاوكردنی پله‌به‌ندی API هه‌ڵبژادنی به‌رزترین ئاست.