ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئه‌یلول، له دوایاریی گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگای ئیسپانیا، بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی گرانادا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند یاریزانێكی بێبه‌شه.
رۆناڵدۆ كۆمان پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه بانگهێشت كردووه، كه تیپه‌كه‌ی له تواناكانی هه‌ریه‌كه له "پێدری، خۆردی ئالبا، ئانسۆ فاتی، عوسمان دێمبێلی، مارتن برایتوایت و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ" بێبه‌شه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌ركی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌دا ئاسان نه‌بێت.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00 له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كرێت، بارسێلۆناش ئێسته به حه‌وت خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه و ته‌نیا سێ یاریی كردووه و یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی گرانادا، ئه‌م وه‌رزه وه‌ك پارساڵ به‌هێز ده‌رنه‌كه‌وتووه، له كۆی چوار یارییدا ته‌نیا دوو خاڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها له پله‌ی 17ی ریزبه‌ندییه.
له خولی ئیسپانیا، ئێسته ریال مه‌درید به 13 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه.