فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ "فیفا" ئاشكرای كرد، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كانی تۆپی پێ ئه‌نجام ده‌دات و له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی مۆندیال له دوو ساڵ جارێكدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
فیفا ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئه‌یلول بڵاوی كرده‌وه، رۆژی 30ی ئه‌م مانگه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كانی تۆپی پێی وڵاتان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی مۆندیالی تۆپی پێ دوو ساڵ جارێك ده‌كه‌ن.
پێشنیازی ئه‌نجامدانی مۆندیال له دوو ساڵ جارێك له بری چوار ساڵ جارێك، ره‌خنه و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌وروپاوه، به جۆرێك سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شداریینه‌كردنی تیپه‌كانی ئه‌وروپای له مۆندیال كرد، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بێتاقه‌تیی خۆیان له بابه‌ته‌كه پێشان دا.
به‌ڵام له لایه‌ن چه‌ندان فیدراسیۆن و وڵاتی تره‌وه پێشنیازه‌كه پێشوازی لێ كرا، هه‌روه‌ها فیفا راپرسی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام دا و زۆرینه پاڵپشتیی بیرۆكه‌كه‌یان كرد، به‌ڵان له لای تریشه‌وه راپرسی كراوه و بیرۆكه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
مۆندیالی تۆپی پێ، كه له‌وه‌ته‌ی 1930ـیه‌وه دێته ئه‌نجامدان، هه‌ر چوار ساڵ جارێك كراوه، به گوێره‌ی تێڕوانینی چاودێرانیش به‌ڕێوه‌چوونی له دوو ساڵ جارێكدا كارێكی قورسه و پێده‌چێت له بایه‌خی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش كه‌م بكاته‌وه.