له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی زاخۆ له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه و سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا، بردنه‌وه‌كه‌ش له رۆژێكی مێژوویی‌دا بوو.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته له یاریگه‌ی زاخۆ كۆتایی هات و تێیدا یانه‌ی زاخۆ به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی برده‌وه، كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا بوو.
گۆڵه‌كانی زاخۆ له لایه‌ن هه‌ردوو پیشه‌گه‌ر لوكاس سانتۆس (په‌ناڵتی) و فرانك سیدریك له خوله‌كه‌كانی 24 و 85 تۆمار كران، گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاسۆ رۆسته‌م له خوله‌كی 55 تۆماری كرد.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا دیار یاخیی یاریزانی نه‌ورۆز له خوله‌كی 51 به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
بردنه‌وه‌ی زاخۆ له یارییه‌كه‌دا، دوو جار بووه ئاهه‌نگ و خۆشی بۆ زاخۆییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش جێی خۆشحاڵیی خه‌ڵكی زاخۆ بوو.
ئه‌مڕۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ستی پێ كرد و ئه‌نجامه‌كانی تریش به‌م شێوه‌یه بوون:
نه‌فت 0-0 نه‌فتی میسان
كه‌رخ 1-2 نه‌فتی به‌سڕه
هاوكات سه‌عات 19:00 یاریی لووتكه له نێوان شوڕته و ته‌ڵه‌به ده‌ست پێ ده‌كات.