فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ری كورد، سێ كتێبی تری بڵاو كرانه‌وه كه یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی تایبه‌ته به مێژووی ژن له كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئهیلوول، فه‌رهاد پیرباڵ كتێبه‌كانی بۆ "وشه" ناردووه، له یه‌كێك له كتێبه‌كانی كه به‌ناونیشانی "مێژووی ژن له كوردستان"یه، توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه له‌باره‌ی رۆڵی ژن و پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵات له ژنه‌وه بۆ پیاوسالاری. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی خۆی له‌باره‌ی "مێ و دایك و ژن" وه‌ك ئه‌و نووسیویه‌تی ده‌خاته ڕوو.
له كتێبێكی تردا كه ئه‌ویش بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانی "مێژووی شیعری كوردی 1898-1956"، پیرباڵ باس له قۆناغێكی مێژوویی شیعری كوردی ده‌كات كه قۆناغی گوازرانهوهیه، له كلاسیزمه‌وه بۆ ریالیزم و رۆمانسیزم و سیبۆلیزم و شیعری ئازاد.
باس له‌وه ده‌كات كه شاعیرانی كوردی سه‌ده‌ی نۆزده‌م، چۆن له دیدی جیاواز سیستمی كلاسیك لا ده‌به‌ن و سیستمی ئازاد و جۆراوجۆر داده‌هێنن.
سێیه‌م كتێبی پیرباڵ به‌ناونیشانی "تورك به‌دیدی كورد: كێیه، كورد به دیدی تورك: چییه؟" بڵاو كرایه‌وه، له‌وێدا باس له‌وه ده‌كات كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به تاكی نه‌ته‌وه‌ی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گرێی ده‌روونی خۆبه‌گه‌وره‌زانیی تاكی تورك به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر له كۆڵ تاكی تورك ده‌كاته‌وه.