كتێبێكی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، له ژێر تیشكی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی ئهیلوول، له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، ناوه‌ندی نووسه‌رانی كوردستان كتێبی (سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، له ژێر تیشكی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا) بڵاو ده‌كاته‌وه.
كتێبه‌كه له نووسینی "حه‌سه‌ن ڕه‌حیمیان"ه و چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێ كه دیارترینیان، ئه‌گه‌ر و گریمانه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه.
هه‌روه‌ها له كتێبه‌كه‌دا ئاماژه بۆ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كراوه و باس له حكوومه‌تی قاسمی و حكوومه‌تی هاشمی كراوه.
ئه‌م كتێبه له لایه‌ن ناوه‌ندی 49 كتێب، له سوید چاپ كراوه.