هێمن هه‌ورامی له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ڵادزێ رای گه‌یاند، كه‌مینه‌یه‌ك به ساخته‌كاری خۆیان له‌و زۆنه‌دا سه‌پاندوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه به پارتی ده‌ڵێن، پارتیبوونێك قه‌رزارن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئه‌یلوول، هێمن هه‌ورامی به‌شداری له بانگه‌شه‌ی كاندیدانی پارتی له قه‌ڵادزێ كرد و رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر پارتی له شوێنێكی تر یه‌كجار شانازی بێت ئه‌وه له‌و زۆنه/ مه‌به‌ستی سنووری سلێمانییه/ دوو جار جێی شانازییه، چونكه كه‌مینه‌یه‌ك به‌هۆی ساخته‌كاری ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی خۆیان سه‌پاندووه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
پارتی خاوه‌ن سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی تۆكمه‌یه
هه‌ورامی له به‌شێكی تری قسه‌كاندا گوتی، پارتی خاوه‌ن سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی تۆكمه و بێ كێشه و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ن، كه حزبی تر ئه‌وه‌یان نییه و سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ن شانازین.
هێمن هه‌روامی ده‌ڵێت" وه‌ڵامی كه‌س ناده‌ینه‌وه، چونكه پێمان وایه ئه‌وانه‌ی ئێسته قسه به پارتی ده‌ڵێن پارتیبوونێك قه‌رزارن".