كۆرۆنا تێكڕای تەمەنی مرۆڤ كەم دەكاتەوە

:: PM:09:30:27/09/2021 ‌

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی گەورەی گیانی لە مرۆڤایەتی دا، تا ئێستە بەو هۆیەوە زیاتر لە چوار ملیۆن و 760 هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە و نزیكەی 233 ملیۆن كەسیش تووشی بوونە، بە شێوەیەك ئەوانەی لێی چاك بوونەتەوە چەند نیشانەیەكیان لەگەڵ بەردەوامە، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە بەهۆی پەتاكەوە گەورەترین داكشان لە ناوەندی تەمەنی مرۆڤ لە ئەوروپای رۆژئاوا رووی داوە.
ئەو منداڵەی لە نێوان ساڵانی 2018 تا 2020 لەدایك بووە تەمەنی دەگاتە 79 ساڵ
وەك رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی باسی كردووە، بەپێی داتاكان لە 29 دەوڵەت، كە ئەوروپا و ئەمەریكا و چیلی گرتووەتەوە و لەلایەن زانایانەوە شیكردنەوەی بۆ كراوە، بە گوێرەی ساڵی رابردوو كەمتر بووە، لەوكاتەی گەورەترین كەمبوونەوە لە نێرەكان لە ئەمەریكا بووە كە 2.2 ساڵ بووە بە گوێرەی 2019 و لە لیتوانیایش 1.7 ساڵ بووە، ئەوە بەپێی توێژینەوەیەك لە سەنتەری لیڤەرهۆلم بۆ زانستی دیمۆگرافی لە ئۆكسفۆرد. 

ئەو ئەنجامانە دوای شیكردنەوەی داتای 29 دەوڵەت هات، كە لە تۆماری مردووانی ساڵی رابردوو تۆمار كرابوون، لەوانە لە 27 دەوڵەت ناوەندی تەمەن كەمی كردووە، لەوكاتەی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا لە هەفتەی رابردوو رای گەیاند كە بۆ یەكەمجار لە ماوەی 40 ساڵدان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ناوەندی تەمەنی پێشبینیكراو بۆ پیاوان لە بەریتانیا كەم بكات، كاتێك پێشبینی دەكرێت ئەو منداڵەی لە نێوان ساڵانی 2018 تا 2020 لەدایك بووە، تەمەنی بگاتە 79 ساڵ، كە پێش ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2017 تەمەنی پێشبینیكراو 79.2 ساڵ بووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل