گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هێزترین یارییه‌كانیش ئه‌مڕۆ دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلول، گه‌ڕی دووه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌ست پێ ده‌كات و له دوو كاتی جیاوازدا هه‌شت یاریی به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌هێزترین و ئاگریینترین یاری، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتییه، كه له پاریس ده‌كرێت و ئه‌ستێره‌كانی هه‌ردوولا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی – بێشكتاشی توركیا 19:45
شاختار دۆنیتسكی ئۆكڕاینی – ئینته‌رمیلانی ئیتالی 19:45
ئه‌ی سی میلانی ئیتالی – ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی 22:00
ریال مه‌دریدی ئیسپانی – شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی 22:00
بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی – سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالی 22:00
پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی – مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی 22:00
پۆرتۆی پۆرتوگالی – لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی 22:00
لایپزیگی ئه‌ڵمانی – كلوب بروجی به‌لجیكی 22:00.