له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یارییه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی پڕ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلول، له گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی و مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی له یاریكه‌ی پارك دی پرێنسیس له پاریس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 22:00 ده‌ست پێ ده‌كات و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێت، چونكه هه‌ردوو تیپ پڕن له ئه‌ستێره‌ی ناودار، به تایبه‌تی پاریس سانجێرمان، كه سێكوچكه‌ی "مێسی، نه‌یمار و ئیمباپێ"ی له خۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها له مانچێسته‌ر سیتی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی تۆپی پێ بوونیان هه‌یه، له‌وانه دی برۆین، ره‌حیم ستێرلینگ، فۆدین و مه‌حره‌ز و رۆبن دیاش و ستۆنز و چه‌ندانی تر.
یارییه‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تری تایبه‌ته له نێوان مێسیی ئه‌ستێره‌ی پاریس و پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی، كه ساڵانێك له بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه و هاوڕێن
مانچێسته‌ر سیتی یاریی رابردووی به ئه‌نجامێكی گه‌وره به 6-3 له لایپزیگی ئه‌ڵمانی برده‌وه، به‌ڵام پاریس سانجێرمان به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ كلوب بروجی به‌لجیكی یه‌كسان بوو.
سیتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یارییه‌كی گرنگی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، كاتێك له ناو له‌نده‌ن له چێڵسیی برده‌وه.
به‌ڵام پاریس سانجێرمان، جگه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به 2-0 گۆڵ له مۆنپیلێی برده‌وه، به‌ڵام تیپه‌كه هێشته زۆر سه‌قامگیر نییه، هه‌روه‌ها میدیاكانیش باس له بوونی كێشه له نێوان ئیمباپێ و نه‌یمار ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای هه‌موو خوێندنه‌وه و شرۆڤه جیاوازه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو تیپ له لووتكه‌ی تۆپی پێدا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی پاریس، رۆژنامه‌ی لێكیپ فڕه‌نسی ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ پێكهاته‌ی پاریس چوار گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وانیش یاریكردنی دۆناڕوومای گۆڵپارێز، نۆنۆ مێندێزی به‌رگریكار، ماركۆ ڤیێراتی و لیۆ مێسییه به شێوه‌ی سه‌ره‌كی.
پاریس ئه‌مڕۆ پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ركابه‌ریی كۆمه‌ڵه‌كه دوانه‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی یاریی رابردوو یه‌كسان بوو.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به شێوه‌یه‌كی باش بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، هه‌رچه‌نده گواردیۆلای راهێنه‌ری پاریس ترسی خۆی به‌رامبه‌ر سێكووچه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی پاریس پێشان دا و رای گه‌یاند، به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ئه‌مه قسه‌ی میدیا و سیاسه‌تی راهێنه‌ره‌كانه.
پێشبینیی ده‌كرێت مان سیتی ئه‌مڕۆ به پلانی به‌رگری یاریی بكات و هێرشی پێچه‌وانه پێڕه‌و بكات، به تایبه‌تی كه به‌رگریی پاریس هێشته وه‌ك پێویست نییه.
پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ چۆن ده‌بێت؟
ماڵپه‌ڕی هو سكۆرد پێشبینیی بۆ پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه كردووه، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پاریس سانجێرمان
گۆڵپارێز: دۆناڕووما
به‌رگری: دیالۆ، كێمپێپی، ماركینیۆس، حه‌كیمی
ناوه‌ڕاست: گایا، پاریدێس، هێرێرا
هێرشبردن: ئیمباپێ، مێسی و نه‌یمار
مانچێسته‌ر سیتی
گۆڵپارێز: ئێدرێسۆن
به‌رگری: وۆكه‌ر، ستۆنز، دیاش، كانسێلۆ
ناوه‌ڕاست: دی بڕۆین، رۆدری، سێلڤا
هێرشبردن: مه‌حره‌ز، تۆرێس و گریلیش.
پاریس له مان سیتیی نه‌بردووه‌ته‌وه
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، هه‌ردوو یانه تا ئێسته 5 یاریی فه‌رمییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، مانچێسته‌ر سیتی 3 یاریی بردووه‌ته‌وه و له 2 یارییشدا یه‌كسان بوونه.
دواڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان، دوو یاریی پێشكۆتایی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ بوو، كه هه‌ردوو یاری به بردنه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به ئه‌نجامه‌كانی 2-1 و 2-0 كۆتایی هات.