راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، كیلیان ئیمباپێ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاسوده نییه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه هه‌یه.
كامێرا‌كان له یاریی رابردووی پاریس سانجێرمان له خولی فڕه‌نسا به‌رامبه‌ر مۆنپیلیێ له گه‌ڕی هه‌شتی خوله‌كه، فۆكه‌سیان خسته سه‌ر گفتوگۆی نێوان ئیمباپێ و ئیدریسا گایێی هاوڕێی، كه له كورسی یه‌ده‌گ قسه‌یان ده‌كرد و ئیمباپێ به تووندی ره‌خنه له نه‌یمار ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت به پێی زانیارییه‌كان، ئیمباپێ گوتوویه‌تی "ئه‌و سواڵكه‌ره (نه‌یمار) پاسم ناداتێ".
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، ئیمباپێ هه‌روه‌ها حه‌ز ناكات له ته‌ك مێسی یاریی بكات و هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكات.
به‌رنامه‌كه ده‌ڵێت، ئیمباپێ رازیی نییه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له تیپه‌كه‌دا نه‌بێت، بۆیه‌ش كێشه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌یمار هه‌یه.
ئێلچرینگیتۆ باسی ئه‌وه‌ی كردووه، له دوامه‌شقه‌كانی یانه‌ی پاریس، ئیمباپێ و نه‌یمار زۆر له یه‌كتر دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی روونه، ئیمباپێ هاوینی رابردوو فشاری زۆری كرد یانه‌ی پاریس جێ بهێڵێت و بچێته ریال مه‌درید، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.