راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، یانه‌ی بارسێلۆنا پلانی ئه‌وه داده‌نێت به‌هره‌مه‌ندێكی سوێدی له ماوه‌ی داهاتوو بباته ریزه‌كانییه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا چالاك بێت و به دوای به‌هره‌مه‌نده‌كاندا بگه‌ڕێت، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی لاوی تورك به ناوی "ئیمرێ دێمیر" واژوو كرد، كه یاریزانی یانه‌ی قه‌یسه‌ری سپۆر بوو، بڕیاره له هاوینی داهاتوو پێوه‌ندی به تیپی دووه‌می بارسێلۆناوه بكات.
پێده‌چێت یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی له‌م رێچكه‌یه به‌رده‌وام بێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی داهاتوودا واژوو بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، بارسێلۆنا ئێسته به چڕی چاودێریی یاریزانی سوێدی ویلیوت سوێدبێرگ ده‌كات، كه یاریزانێكی لاوی هێڵی ناوه‌ڕاسته و ته‌مه‌نی 17 ساڵه، له یانه‌ی هاماربیی سوێدی یاریی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بارسا چاو‌دێر و دێده‌وانه‌كانی خۆی بۆ بینینی یاریزانه‌كه ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و سه‌یری ته‌كنیك و باری جه‌سته‌یی بكه‌ن، دواتریش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بارسێلۆنا.
ویلیوت سوێدبێرگ باڵای به‌رزه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، كاریگه‌ریی زۆریشی به‌سه‌ر تیپه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپاشی بۆ خۆی راكێشاوه.