سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی له‌وه نزیكبووه‌ته‌وه یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی به درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام بدات.
ئه‌گوێرۆ ئه‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی پێوه‌ندیی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كردووه، به‌ڵام به هۆی پێكانه‌وه هێشته یاریی بۆ تیپه‌كه نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلول ئاشكرای كرد، ئه‌گوێرۆ نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی به درێسی بارسا ده‌ركه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌و پێكانه‌ی چاك بووه‌وه، كه دووچاری ئه‌ژنۆی هاتبوو.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌گوێرۆ له 17ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له یاریی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، كه له یاریگه‌ی مێستایا ده‌كرێت، له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا یاریی ده‌كات.
ئه‌گوێرۆ ئه‌م ماوه‌یه سوود له وه‌ستانی خوله‌كان وه‌رده‌گرێت، به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی و بۆ یاریی ڤالێنسیا ئاماده ده‌بێت.
بارسێلۆنا سبه‌ی له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی یاریی ده‌كات.