عه‌لی باپیر كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه له كوردستان، ئێسته پێچه‌وانه‌ی كتێبێكی خۆی قسه و بانگه‌شه ده‌كات بۆ چوونه په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا ئه‌و پێی وایه، چوونه په‌رله‌مان كوفره.
عه‌لی باپیر كه ئێسته بانگه‌شه‌یه‌كی چڕ بۆ چوونه په‌رله‌مان ده‌كات به‌تایبه‌ت كه زاواكه‌ی كاندید كردووه، له كتێبێكدا به‌ناونیشانی " چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له نێوان ئیمان و په‌رله‌مان دا" كه ساڵی 1992 بڵاوی كردووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ركه‌سێك بڕوای به دیموكراسی و بیردۆزی زاده‌ی مرۆڤ بێ مانای وایه فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نامێنی و شایه‌تمانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مان بتێكه له جیاتی خوا ده‌په‌ره‌سترێ
"وشه" به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه كردووه و له لاپه‌ڕه 40ی به‌ڕوونی باسی ئه‌وه‌ی كردووه" به قبووڵكردنی دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بڕوا و پابه‌ندی به هه‌ركام له‌م دوو لایه‌نی بیرووباوه‌ر و به‌رنامه (العقیده والشریعه)ی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه و گونجاندنی به سیاسه‌تی ئێسته‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری "وشه" پێوه‌ندی به چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
له هه‌مان كتێبدا و له لاپه‌ڕه 41، باپیر ده‌ڵێ، ڕاوێژ‌مان هه‌یه كه به‌شێكه له ئیمانمان له‌بری په‌رله‌مان كه بتێكه له جیاتی خوا ده‌په‌ره‌سترێ.
هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 43 كتێبه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان بریتییه له یاسادانان به‌بێ پرسكردن له خوا و پێغه‌مبه‌ر، بۆیه چوونه ناو په‌رله‌مان بۆ مرۆڤی موسڵمان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌چێ فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نامێنێ و یه‌كجاری ده‌چێته‌خانه‌ی كوفره‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته عه‌لی باپیر خۆیشی باوه‌ڕی به‌و قسانه‌ی خۆی نه‌ماوه و ده‌رگا به ده‌رگا هه‌وڵده‌دات كورسی زیاتر بێنێ.