له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و دوور له پێشبینییه‌كان، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له یاریگه‌ی خۆیدا به یانه‌ی شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی دۆڕا.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای تۆكمه‌بوونی پێكهاته‌كه‌ی، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به یانه‌ی شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی دۆڕا، كه یانه‌یه‌كی بچووكه و یه‌كه‌مجاریشه له چامپیۆنزلیگ به‌شداریی ده‌كات.
گۆڵه‌كانی تیپی شیریف، یاخشایێڤ و كریستیان تیڵ له خوله‌كه‌كانی 25 و 90 تۆماریان كرد، گۆڵی ریال مه‌دریدیش كه‌ریم بنزێما به په‌ناڵتی له خوله‌كی 65 تۆماری كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید كۆنتڕۆڵی تۆپ و هێرشه‌كانی زۆرتر بوو له یارییه‌كه‌دا، به‌ڵام یانه‌ی تیراسپۆل به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به پشتبه‌ستن به هێرشی پێچه‌وانه‌وه و سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی به‌رگریی ریال، توانیان سێ خاڵی یارییه‌كه ببه‌نه‌وه و بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی تۆمار بكه‌ن.
شیریف تیراسپۆل یاریی رابردووش له شاختاری ئۆكڕاینی برده‌وه و ئێسته به 6 خاڵ، له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه.
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له ناو ئۆكڕاینا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ شاختار یه‌كسان بوو.