ئۆتۆمبێله مۆدێل تازه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كانیان تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان بۆ زیاد كراوه، دووچاری كێشه‌ی جیاوازیش ده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه كێشه لاوازبوونی بزوێنه‌ره.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و كۆمپیوته‌ری ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆر شۆفێر هاتوونه‌ته لامان كه له‌سه‌ر داشبۆرده‌كه‌یان نووسراوه ''engine power is reduced'' واته ''هێزی بزوێنه‌ر كه‌م بووه‌ته‌وه''، واتای نووسینه‌كه به مانای ئه‌وه دێت كه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه هێز و كێشی نه‌ماوه.
ئەمە ئاماژەیەکی باش نییە و دەبێ زوو چارەسەر بکرێ
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، زۆرجار له‌گه‌ڵ بێهێزبوونی بزوێنه‌ره‌كه، گڵۆپی دژه خلیسكیش داده‌گیرسێت و جارجاریش ده‌كوژێته‌وه، بۆیه له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه پشكنینی بۆ بكه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دیاری بكه‌یت، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته به‌گوێره‌ی بارودۆخی ئۆتۆمبێله‌كه تێیدایه ده‌گۆڕێت، به‌نموونه ئۆتۆمبێل هه‌بووه دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی، ده‌ركه‌وتووه كه كێشه له وایه‌ره‌كانی یه‌ك حه‌ساسی هه‌بووه كه به‌یه‌كه‌وه به‌ستبوویانه‌وه.
بۆیه له حاڵه‌تی نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبێل یان بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی كاره‌بایی تر، پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌نجام بده‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كێشه سه‌ره‌كییه‌كه دیاری ده‌كات و له خه‌رجی زیادیش دوورت ده‌خاته‌وه.