راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، پێشهاتی نوێ له باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان عوسمان دێمبێلی و یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات.
گرێبه‌ستی دێمبێلی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت و تا ئێسته‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌م دواییه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمان كردووه، له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دوور له گفتوگۆی فه‌رمی و بریكاره‌كانی، كه ئێسته به‌ڕێوه ده‌چێت، بیروڕای له‌گه‌ڵ گۆڕیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دێمبێلی به لاپۆرتای راگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت له بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت.
به گویڕه‌ی سه‌رچاوه‌كه، دواكۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی بارسا له‌گه‌ڵ بریكاری یاریزانه‌كه، 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بووه، به‌ڵام كارگێڕیی بارسێلۆنا له‌وه ده‌ترسان یاریزانه‌كه به پاره‌یه‌كی زۆرتر رازیی بكرێت بچێته یانه‌یه‌كی تر.
جێی ئاماژه‌یه ئێسته عوسمان دێمبێلی جێی بایه‌خی یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و یوڤێنتوسه.