له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی زۆرانبازیی رۆمانی، یاریزانێكی رووسی له یاریزانێكی ئه‌مریكی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جیهان و مه‌دالیای زێری برده‌وه.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی جیهان بۆ یاریی زۆرانبازیی رۆمانی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج دوێنێ سێشه‌م كرا، تێیدا یاریزانی رووسی عه‌بدولڕه‌شید سادۆلایێڤ له كێشی ژێر 97 كیلۆگرام، به ئه‌نجامی 6-0 خاڵ له یاریزانی ئه‌مریكی كایڵ سنایده‌ری برده‌وه.
ئه‌مه‌ش پێنجه‌م جاره عه‌بدولڕه‌شید سادۆلایێڤ مه‌دالیای زێری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی زۆرانبازی له جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هاوكات پله‌ی سێیه‌م و مه‌دالیای برۆنز به هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوو یاریزان محه‌مه‌د زهكریێڤی ئۆكڕانی و موجته‌با گولیی ئێرانی بوو.