پرۆسەی دەنگدان.. دوو پۆلیس گیانی لە دەست دا

:: AM:11:35:08/10/2021 ‌
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی چوونیان بۆ دەنگدان لە سنووری شارەدێی ڕەشادی باشووری كەركووك پاسێكی كە سەرنشینەكانی سەرجەمی پۆلیس بوون تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو دوو پۆلیس گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی تشرینی یەكەم، ئەحمەد سەباح كارگێری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركووك، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات نۆی بەیانی ئاگەدار كراینەوە بە هێنانی ژمارەیەكی زۆری برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ كە سەرجەمیان پۆلیسن بۆ نەخۆشخانەكەمان.

زیاتر گوتی، بریندارەكان سەرجەمیان پۆلیسە و 28 پۆلیس بریندارن و دوو پۆلیسیش پێش ئەوەی بگەیەندرێنە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دابوو.

باسی لەوەش كرد، شوێنی ڕووداوەكە لە سنووری شارەدێی ڕەشاد بووە لە باشووری رۆژئاوای كەركووك پاسێك كە ژمارەیەك پۆلیسی فیدراڵی بۆ بنكەیەكی دەنگدان دەگواستەوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكە هێزە تەناهییەكانی عێراق خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی چەكدارانی داعش لەو سنوورە ئامادە كردووە و سەرجەمیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.



وشە - رامیار جەواد