له نوێكارییه‌كی ته‌واوی سیستمه‌كه‌یدا، مایكرۆسۆفت ویندۆز 11ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شاره‌زایان ده‌یبینن شتێكی نامۆ و تازه نییه له به‌رچاویان. بۆیه ده‌ڵێن ئه‌م ویندۆزه دیزاینه‌كه‌ی له ماك ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار ئیبراهیم شاره‌زای بواری سیستمی كۆمپیوته‌ر، بۆ ''وشه'' گوتی، ئێمه ناتوانین بڵێین 100% كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له دیزاینی ویندۆز 11دا لاسایی ماكی ئه‌پڵی كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و دیزاینه چه‌ندان هه‌زار دۆلاری تێچووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ماك ده‌توانن چه‌ند لێچوونێك بدۆزنه‌وه تێیاندا.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ، راسته زۆر له شاره‌زاكانی هه‌ردوو سیستم ده‌مه‌قاڵێیه‌كیان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و لێكچوونه‌وه كه له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك گوتمان به‌شێك له‌وان ده‌ڵێن لێكچوون نییه و به‌شێكیش به‌ڕاسته‌وخۆیی ده‌ڵێن ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی ویندۆز كۆپی ماكه.
شارەزایەک دەڵێ، ویندۆز چەند تایبەتمەندییەکی ماکی بردووە، بەس بەتەواوەتی لاسایی نەکردووەتەوە
مایكرۆسۆفت له ویندۆز 11ـه‌دا ده‌یان نوێكاری كردووه، به‌ڵام بۆ ئاسانكاری و به‌كارهێنانی خێرا، چه‌ند فرمانێكی هاوشێوه‌ی ماك زیاد كردووه، وه‌ك ''ده‌بڵ تاپ، زوومی خێرا و گۆڕینی سڵایدی شاشه له‌ڕێی ماوسه‌وه'' كه له كۆنه‌وه ئه‌وانه له ماكدا هه‌ن، به‌ڵام ئێسته‌یش ناتوانین بڵێین ویندۆزه نوێیه‌كه كۆپی ماكه.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆزه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.
ئێسته ویندۆز 11یان به‌رهه‌م هێناوه له‌ڕێی ئه‌م لینكه‌وه لێكچوونی نێوان ماك و
ویندۆز ببینه: