خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بە سێ زانای ئەمەریكی بەخشرا

:: PM:04:37:11/10/2021 ‌
ئەكادیمیای زانستیی سوید، خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئابووری بە سێ زانای ئەمەریكی بەخشی بە هۆی ئەو بیردۆزییەی لە گەشەی ئابووری خستبوویانەڕوو.

هەریەك لە دێڤید كاردم، جاشوا ئینگرێست و گیدۆ ئیمبێنز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتین كە هەرسێكیان خەڵكی ئەمەریكان. نۆبڵ لە بەیاننامەیەكدا هۆی ئەوەی بڵاو كردووەتەوە، بۆچی خەڵاتەكەی بەم سێ زانایە بەخشیوە.

دێڤید كارد، بیردۆزی پشكی ئەزموون لە ئابووری كاری خستبووەڕوو


بەپێی بەیاننامەكە، دێڤید كارد، بیردۆزی پشكی ئەزموون لە ئابووری كاری خستبووەڕوو، دوو زاناكەی تریش بەهۆی زانستی مێتۆد لە شیكاری هۆكارەكان، بوونەتە خاوەنی خەڵاتەكە.

خەڵاتی نۆبڵ هەموو ساڵێك لەلایەن ئەكادیمیای سویدی نۆبڵ دەدرێت و پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت كە لە زانستی پێوەندیدار داهێنانیان كردووە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز زۆربەی ئەو كەسانەی تا ئێستە خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە، ئەمەریكین و ئەمەش دەری دەخات ئەو وڵاتە بایەخێكی تایبەت بە توێژینەوە و زانست دەدات.

خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بە پێچەوانەی پێنج خەڵاتەكەی تر، لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵی سویدی داهێنراوە و لە ساڵی 1968ەوە ساڵانە بانكی ناوەندیی سوید ئەو خەڵاتەی پێشكەش كردووە.


وشە - سلێمان تاشان