به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 10 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیانه‌وه له سنووری سۆران، ده‌ستی به‌سه‌ر 10 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "هێرۆین"دا گرتووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه له چوارڕیانی باعه‌دری-شێخان، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی "د. ا. م" گیراوه كه دانیشتووی حاجیاوه بووه، ئێسته په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی ئاسایش به‌رده‌وام به‌دواداچوون له‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه زۆر له‌و مادانه‌ی ده‌گیرێن، پێش به‌كارهێنان و خستنه بازاڕه‌وه‌یه.