مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 383 ملیۆن دینار بۆ رانیه‌دا كه ئه‌و پاره‌یه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمهتگوزارییهكاندایه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌بێ جیاوازی پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ئه‌نجام داوه. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌یان كارگه‌ی بنیادناوه و ژێرخانی ئابووری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بردووه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌و پاره‌یه بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌روازه‌ی شاره‌كه خه‌رج ده‌كرێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئۆكتۆبه‌ر، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی 383 ملیۆن دینار داوه بۆ رانیه.
وه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه ئه‌و پاره‌یه بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌روازه‌ی شاره‌كه خه‌رج ده‌كرێ. هاوكات ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
رانیه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی زۆری پێدراوه هاوكات پردی نوێی ده‌ربه‌ندی رانیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه له رۆژی 13/10/2020 به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه. درێژییه‌كه‌ی (420م) و به‌رزی 21 مه‌تر و پانی 15 مه‌تره، بڕی زیاتر له 11 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.