ناوه زانستییه‌كه‌ی ساڵانسا ''Air/Fuel Rati''یه كه به واتای ڕێخه‌ری ھه‌وا و به‌نزین دێت له ئۆتۆمبێلدا، به تێكچوونی ئه‌و به‌شه، باڵانسی هه‌وا و به‌نزین له بزوێنه‌ردا تێكده‌چێت. به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆزه‌یه ته‌مه‌نی چه‌نده و چۆن ته‌مه‌نی درێژ ده‌كه‌یت؟.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، شۆفێران كاتێك گڵۆپی بزوێنه‌ر هه‌ڵده‌بێت و كۆمپیوته‌ر پێتان ده‌ڵێ هه‌ستیاری گزۆزی تێكچووه، ڕاسته‌وخۆ مه‌چن بیگۆڕن به 35 دۆلار بۆ 50 دۆلار، سه‌ره‌تا ته‌نیا پاكی بكه‌نه‌وه به یه‌كێك له‌م مادانه:
بەمشێوەیە دەتوانی تەمەنی جۆزەکە درێژ بکەیت
یه‌كه‌م - سپرای سوور.
دووه‌م - له‌ناو به‌نزین نوقمی بكه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات.
سێیه‌م - له‌ناو ته‌نه‌ر نوقمی بكه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات.
به‌مشێوه‌یه ده‌توانی ته‌مه‌نی درێژ بكه‌یت، به مه‌رجێك به‌ته‌واوه‌تی خراپ نه‌بووبێت. ئه‌وه‌یشی گوت كه دوای ئه‌وه بیخه‌وه سه‌ری و كێشه‌ی نابێت، خۆی ته‌مه‌نی ئه‌م جۆزه‌یه ماوه‌ی كاركردنی 80 بۆ 120 ھه‌زار كیلۆمه‌تره، به‌ڵام بۆ ژینگه‌ی كوردستان كه كوالێتی به‌نزینمان نزمه ڕه‌نگه له 30 بۆ 50 كیلۆمه‌ته‌ر پیس ببن و پێویستیان به پاككردنه‌وه ده‌بێت.