به هۆی پێكانی دوو به‌رگریكاری سه‌ره‌كیی تیپه‌كه، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له یارییه‌كانی داهاتوویدا دووچاری كێشه ده‌بیت.
یانه‌كه رای گه‌یاند، رافائێل ڤاران به‌رگریكاری فڕه‌نسی به هۆی پێكانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له تیپه‌كه داده‌بڕێت.
ڤاران له یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ به‌رامبه‌ر ئیسپانیا، له رانیدا دووچاری پێكان بوو، به‌مه‌ش یارییه‌كه‌ی جێ هێشت، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی توانی نازناوه‌كه بباته‌وه.
دابرانی ڤاران له كاتێكدایه، یانه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ند یارییه‌كی زه‌حمه‌ت و به‌هێزی هه‌یه، به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر لێسته‌ر سیتی، لیڤه‌رپوول، تۆتێنهام و هه‌روه‌ها ئاتالانتا له چامپیۆنزلیگ.
ئه‌وه‌ی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان زه‌حمه‌تیی زۆرتر دروست ده‌كات، پێكانی هاری ماكگوایهره، كه ئه‌ویش به‌رگریكاره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شوێنگره‌وه‌ی باشیان نه‌بێت له دڵی به‌رگریدا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، رافائێل ڤاران دوای پێكانه‌كه‌ی له یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ، چاره‌سه‌ری و دووباره خۆئاماده‌كردنه‌وه‌ی له یانه‌كه ده‌ست پێ كرده‌وه.
پێده‌چێت سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مانچێسته‌ر، ئیریك بایلیی بگه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و له‌گه‌ڵ لیندلۆف به‌یه‌كه‌وه له دڵی به‌رگریدا یاریی بكه‌ن.
مانچێسته‌ر یونایتد شه‌مووی داهاتوو یارییه‌كی قورسی له پرێمه‌رلیگدا هه‌یه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر لێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كات.