سندووقی دراو: ئابووری عێراق دەبوژێتەوە و هەڵاوسان كەم دەبێتەوە

:: PM:04:50:13/10/2021 ‌

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆی چەندان تەنگژەوە، گەشەی ئابووری عێراق رووی لە چوونەوەیەك كرد، بە شێوەیەك كورتهێنانێكی گەورە كەوتە ناو بودجە و دەوڵەت كەوتە ژێر باری قەرز و سوودی زۆری قەرزەكانەوە، ئەوەیش ناچاری كرد بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار كەم بكاتەوە، كە نرخ و هەڵاوسانی بەرز كردەوە، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات كە ئابووری عێراق بە رێژەیەكی زۆر گەشە بكات.

سندووقی دراو لە راپۆرتی ساڵانەی بۆ مانگی تشرینی یەكەم 2021، بەتایبەتی لەبارەی پێشبینییەكان سەبارەت بە عێراق ئاماژەی كرد، پێشبینی دەكرێ ئابووری عێراق گەشەسەندنێكی گەورە بەخۆیەوە ببینێت، تا ئاستی 10.5% لە 2022، بە بەراورد بە 3.6% لە 2021.
عێراق زیاترین گەشەی ئابووری لە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت
زیاتر هاتووە، هەروەها پێشبینی دەكرێ تێكڕای هەڵاوسان لە عێراق لە 2022 بۆ ئاستی 4.5% كەم بكات، دوای ئەوەی لە 2021 گەیشتە 6.7%، هەروەها پێشبینی كرد حیساباتی جارییەی عێراق لە 2021 بۆ 4% كەم ببێتەوە بە بەراورد بە 2020 كە 10.8% بووە. 

سندووقەكە پێشبینی خۆی بۆ گەشەسەندنی ئابووری دنیا لە 2021 بۆ 5.9% دابەزاند، لەو كاتەی پێشبینییەكانی بۆ 2022 بە نەگۆڕی لە 4.9% هێشتەوە.

شایەنی باسە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، كە خواستی دنیای بە یەكەجاری لەسەر نەوت و وزە نەهێشت، زۆرینەی چالاكییە ئابوورییەكانی لەسەر ئاستی دنیا پەك خست، ئەوەیش وای كرد بودجەی وڵاتان تووشی كورتهێنانی گەورە ببێتەوە، لە دوای دۆزینەوەی ڤاكسین، دۆخەكە بەرە بەرە بەرەو ئاساییبونەوە و كرانەوە دەچێت، ئەوەیش پێشبینییەكان بە زیادبوونی نرخی نەوت و كاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ئابووری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت باشتر دەكات، لەوانەیش عێراق و هەرێمی كوردستان.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل