حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمار كردووه كه هه‌ژارن و مانگانه هاوكاریان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئۆكتۆبه‌ر، توران خدر به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی, له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران و مێرگه‌سۆر و رواندز و چۆمان ده‌گرێته‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار كراوه كه هه‌ژارن یا داهاتی مانگانه‌یان له خوار 100 هه‌زار دیناره.
به هه‌وڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ری سۆران ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له هاوكاری دارایی و خۆراك و نه‌وت سوودمه‌ندبوونه
روونیشی كرده‌وه كه له‌و رووپێویه‌ی كراوه توانرا ناوی 18 هه‌زار و 500 كه‌س تۆمار بكرێن كه سه‌رجه‌مییان خێزانی كه‌مده‌رامه‌تن، بڕیاره مانگانه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌شه خۆراك به‌شێكی تری پێداویستی خۆراك له بریكاره‌كان وه‌ربگرن .
دووپاتی كرده‌وه هه‌ر به هه‌وڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ری سۆران ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له هاوكاری دارایی و خۆراك و نه‌وت سوودمه‌ندبوونه و به‌مه‌یش ئاسانكاری زۆریان بۆ دروست بووه .
سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه و ژماره‌ی دانیشتوانی 140 هه‌زار كه‌س. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له رووی ئیدارییه‌وه حكوومه‌ت گرنگی زۆری پێده‌دات هاوكات ده‌یه‌وێ كێشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره چاره‌سه‌ر بكات.
سۆران/ موڕشید برادۆستی