لە دوو ساڵی تەمەنی كابینەی نۆدا 709 مێگاوات كارەبا زیادی كردووە

:: PM:09:07:13/10/2021 ‌

ئەوەی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوانەی پێش خۆی جیا دەكاتەوە، كاروانی ئاوەدانكردنەوە و زیادكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانە، وەك ئاو و كارەبا و دابینكردنی سووتەمەنی، جیا لە جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیجییەكان، لەو ناوەدا وەزارەتی كارەبا ئاماژە دەكات كە لە دوو ساڵی تەمەنی كابینەی نۆدا، بڕی 709 مێگاوات كارەبا زیاد كراوە.
ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە 1.5 ملیۆنەوە بۆ زیاتر لە 1.7 ملیۆن بەشدار زیادی كردووە
بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی وەزارەتەكەدا بڵاو كراوەتەوە، لە دوو ساڵی یەكەمی تەمەنی كابینەی نۆدا، بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە 2683 مێگاواتەوە بۆ 3392 مێگاوات بەرز بووەتەوە، كە دەكاتە 709 مێگاوات زیادی كردووە.

كاتەكانی پێدانی كارەبایش لە 13:57 سەعاتەوە بۆ 17:20 سەعات زیادی كردووە، كە دەكاتە 3:23 سەعات زیادی كردووە، هەر لەم دوو ساڵەدا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە 1.5 ملیۆنەوە بۆ زیاتر لە 1.7 ملیۆن بەشدار زیادی كردووە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل