هێز و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق به زمانێكی توند و هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌دوێن، هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هه‌ر نرخێك بێ ئه‌و ئه‌نجامه قبووڵ ناكه‌ن و ئاماده‌ییش ده‌رده‌بڕن، بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێز له شاره‌كان، دۆخه‌كه به كوێ ده‌گات و سیناریۆكان چی ده‌بن، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه دۆخه‌كه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری نه‌گات.
شاره‌زایان و سه‌رچاوه‌كان بۆ پێگه‌ی "
عربی 21" دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چه‌ندان ئه‌گه‌ر و سیناریۆ بۆ دۆخی دوای هه‌ڵبژاردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له عێراق له ئارادایه، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان پێشبینی ناكرێ كه دۆخه‌كه بگات به جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له دژی یه‌كتر.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه بریتییه له فشارێكی یه‌كجار و گه‌وره و فره‌وان له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكان و شوێنكه‌وتووانی بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی تاران بێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌ی شوێنكه‌وتووانی ئێران تووشی شكستێكی یه‌كجار گه‌وره بوون، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره و هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه و ئاماده نین شكست قبووڵ بكه‌ن و به هه‌ر جۆرێك بێ، ئێران ده‌یه‌وێ شوێنكه‌وتووانی له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بۆ پیلانه‌كانی له عێراق خۆش بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له بره‌ودان و پێشخستنی هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر به‌غداوه.
به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی عێراق پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بوو له حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه كه به‌رگری له ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌وانه‌وه، واته ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پشێوی، چونكه ئه‌وان خۆیان به ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌زانن، هه‌ر كه‌سێكی تر براوه بێ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به شێواندنی وێنه و دێواندنی ده‌كه‌ن.
پێشتر هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش له لێدوانه‌كان به ئاشكرا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌نجامه ساخته‌كه به هه‌ر نرخێك بێ قبووڵ ناكه‌ن، به‌رگری له ده‌نگی كاندیده‌كانمان و ده‌نگده‌رانمان به هه‌موو هێز و تواناوه ده‌كه‌ین.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقیش ڕای گه‌یاند، گرووپه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه ئاماده‌ن بۆ قۆناغێكی هه‌ستیار، هاوكات هه‌ڵبژاردنیشی به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ساخته‌كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوبرد.
مه‌حموود زه‌جراوی له ڕه‌وتی سه‌در كه ڕه‌وته‌كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له‌وباره‌وه گوتی، هه‌ڵبژاردن زۆر پاك و بێگه‌رد بوو، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو جیاوازتر بوو و هه‌مووانیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن، ئه‌نجامه‌كانیش به ته‌واوی نزیكه له واقیعی شه‌قامی عێراقی كه هه‌مووان په‌ی پێ ده‌به‌ین.
زیاتر گوتی، لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێ ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌نجامیان داوه، بۆیه پێویست ڕێگری له‌وه بكرێ، چونكه ده‌نگده‌رانیش له پرۆسه‌كه سنوورێكی چاكیان بۆ دانان و ناكرێ ده‌نگده‌رانی عێراق بێ ئومێد بكرێن.
وائیل روكابی شرۆڤه‌كار و شاره‌زا له كاروباری سیاسی عێراق له‌باره‌ی سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كان، كاتێك هیچ له دۆخه‌كه نه‌گۆڕێ و ئه‌نجامه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شوێنكه‌وتووانی ئێران گۆڕانی گه‌وره‌ی تێدا نه‌كرێت، بۆ عربی 21 گوتی، ئه‌و لایه‌نانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه هه‌ڵه و كێشه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بوونی هه‌بووه، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و بۆچوونه‌یان به ڕاسته و گومانیان له ڕاستی ئاماره‌كان هه‌یه، هیچ پێویست ناكات زمانی هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی هێز بخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌ڵكو ڕێی یاسایی گونجاو و ڕوون هه‌یه ده‌توانن بیگرنه‌به‌ر، بێ ئه‌وه‌ی پشێوی و بارگرژی له نێو كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، روكابی گوتی، ئه‌سته‌مه دۆخه‌كه به‌و ئاسته بگات، به گشتی هه‌وڵه‌كان وه‌ك فشار ده‌بینرێن و له‌وانه‌یشه بۆ ترساندنی زیاتر، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به دڵی ئه‌وان نه‌گۆڕێت، هه‌ندێك په‌رچه كردار ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه هێنده گه‌مژه و نه‌زانیش نین، كه ده‌ست بكه‌ن به جه‌نگی ناوخۆیی، چونكه ئه‌مه به ته‌واوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه، بۆیه به هه‌موو جۆرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان به دوور ده‌زانرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمسیۆن له‌باره‌ی ده‌نگه نه‌ژمێردراوه‌كان خستوویه‌تییه ڕوو، مانای ئه‌وه‌یه زیاتر له نیو ملیۆن ده‌نگ ماوه بژمێردرێت و تۆمار بكرێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته ڕێژه‌یه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ری هه‌یه له دوو ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجامه‌كانیش كه‌م و زیادی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینن.