ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه له‌كاتى بوونى ئازارى دڵ له خۆیانه‌وه جۆره ده‌رمانێك به‌كارده‌هێنن كه زیانى بۆ جه‌سته‌یان هه‌یه، پزیشكێكى ده‌رمانساز له‌وباره‌یه‌وه ڕوون كردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م، نیان حه‌سه‌ن پزیشكى ده‌رمانساز به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "هاووڵاتییان ده‌بێت وریابن له‌وه‌ى كه دەرمانی Acebutolol یان Sectral یان Monitan به هۆشیارى و ڕێنمایى پزیشكه‌وه به‌كار بهێنن."
ڕوونى كرده‌وه، "ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ و سنگە کوژێ و كێشه یان نا تەواوی سکۆڵەکان، نه‌ك بۆ ئازارى دڵ به‌تایبه‌ت پیاوان و ئافره‌تانى به‌ته‌مه‌ن فێریوونه بۆ ئه‌و كێشه‌یه به‌كارى ده‌هێنن ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه و زیان به جه‌سته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت."
ئاماژه‌ى دا، "ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى به‌كارى ده‌هێنن تووشى ماندوویی جه‌سته و سەر ئێشە و گێژبوون و ھێواش لێدانی دڵیش، ده‌بنه‌وه".
دڵ كه تووشی ئازار دەبێت بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و ناڕێكییەكانی لێدانی دڵەوە دروست دەبێت. زۆر ڕێ هەیە كە ئازاری دڵ چارەسەر دەكات كە دەتوانرێت تاقی بكرێتەوە. ئەگەر ئەو ئازارەی كە دروست دەبێت بەهۆی دڵەوە نەبێت، بەڵكو بەهۆی ئەو ئەندامانەوە بێت كە دەكەونە نزیك دڵەوە و كاریگەرییەكانی لەسەر دڵ دەردەكەوێت. یه‌ك له‌وانه به‌كارهێنانى دره‌مانى دەرمانی Acebutolol یان Sectral یان Monitan به هۆشیارى و ڕێنمایى پزیشكه‌وه.