حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:26:14/10/2021 ‌
ئەمڕۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و جووتیارێكیش دەڵێت، ئەمساڵ بەرهەم و ئامادەبووانیش زۆر زیاتر دەبن و چاوەڕوانی میوانی زیاتر دەكرێ‌.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی یەكەم، شێخ وەهاب عەلی جووتیار لە سنووری هەڵەبجە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ حە‌وتە‌مین فێستیڤاڵی هە‌نار و پایزی هە‌ڵە‌بجە‌ بەڕێوە دەچێت.

زیاتر گوتی، فێستیڤاڵەكە تا 16ی تشرینی یەكەم بەردەوام دەبێت، جووتیاران ‌بە‌روبوومە‌ كشتوكاڵییە‌كانیان لە‌گە‌ڵ بە‌رهە‌مە‌ كو‌لتوورییە‌كان لە سنووری هە‌ڵە‌بجە‌ و دە‌ڤە‌ری هە‌ورامان نمایش دەكەن، ئەوەیش وادەكات لە كە‌رنە‌ڤاڵی ساڵانی ڕابردوو‌ ڕازاوە‌تر بێت.

باسی لەوەش كرد، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ژمارەی بەشدارانی هاووڵاتییان، 10 هێندەی ساڵانی ڕابردوو بێت و ئاستی فرۆشتنیش زۆر زیاتر بێت، چونكە شوێنەكەش فراوانتر كراوە.

ڕوونی كردەوە، تەنیا گلەیی جووتیاران ئەوەیە ئەمساڵ نرخی ئەو شوێنانەی بۆ جووتیاران دیاری دەكرێت، لەچاو ساڵی ڕابردوو گرانترە، بەڵام خۆشبەختانە نرخەش كەم كرایەوە.

ساڵانە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و بە دەیان بەرهەمی ناوخۆ نمایش دەكرێ‌ و خەڵكێكی زۆر ڕووی تێدەكەن.



وشە - رامیار جەواد