دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كۆ بوونه‌وه، شه‌وی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر بۆ راگرتنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بواری دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر نه‌بێت، بژارده‌ی سه‌ربازیش هه‌یه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاماژه‌دان به بژارده‌ی دیپلۆماسی كه ئه‌گه‌ر نه‌بێته چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه، گوتوویه‌تی ناچاری بژارده‌ی تر ده‌بین، ئه‌ویش ئاماژه‌دانه به بژارده‌ی سه‌ربازی.
ئه‌نتۆنی بلینكن روونی كرده‌وه كه تا ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی دیپلۆماسیی پێ باشتره بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، به‌ڵام وه‌ك پێشتر گوتوومانه ئارامیی ئه‌مه‌ریكا تا سه‌ر نابێ. ئه‌گه‌ر ئێران كات به‌سه‌ر ببات و بژارده‌ی دیپلۆملسی نابێته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ناچار بیر له بژارده‌ی تر ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یائیر لابید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاماژه‌دان باسی له بژارده‌ی سه‌ربازی نه‌كرد، به‌ڵكو گوتوویه‌تی هه‌میشه بژارده‌ی سه‌ربازی ئاماده‌یه و ده‌بێ ئێران به‌رنامه‌كه‌ی رابگرێت و نابێ ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
لابید به روونی گوتی هه‌موو دنیا ده‌زانێ بژارده‌ی تر واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه من و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ده‌بێ پارێزگاری له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی له دنیادا بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به بژارده‌ی دیپلۆملسی نه‌بێت، ئه‌وان بژارده‌ی سه‌ربازی ئاماده‌یه.