هه‌موومان رۆژانه چه‌ندان كاری دووباره ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه وه‌ك رۆتینێكی رۆژانه، له‌وانه‌شه پێمان باش بێت ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌ین، بۆیه توێژه‌ران و پزیشكان چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك كار كه رۆژانه زۆربه‌مان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین و پێمان باشه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی وا نییه.
له‌مباره‌یه‌وه د. عه‌بدولڕه‌حمان نووری مه‌ولوود پزیشكی گشتی، بۆ ''وشه'' چه‌ند كارێكی رۆژانه‌ی خسته‌ڕوو كه راستییه‌كه‌ی زیانبه‌خشن له هه‌موو روویه‌كه‌وه:
رۆژانە ئەم کارانە ئەنجام دەدەیت، بەڵام باش نین
یه‌كه‌م - خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازییه بێ كالۆرییه‌كان: زۆر كه‌س ده‌ڵێن، چونكه ئه‌م خواردنه‌وه گازییه بێ كالۆرییه خراپ نییه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌یه له ماده‌ی تر پێكهاتووه كه هیچیان باش نین بۆ ته‌ندروستی، بۆیه له ئه‌مڕۆوه له‌و خواردنه‌وه‌یه دوور بكه‌ره‌وه.
دووه‌م - په‌مپه ژه‌هراوییه‌كه‌ی بۆن: كه‌سمان نییه رۆژانه بۆن له خۆمان نه‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌و بۆنه‌ی له خۆتی ده‌ده‌یت، ماده‌ی ژه‌هراوی له‌خۆ گرتووه كه زیانی هه‌یه بۆ پێست، بۆیه تا ده‌توانی به كه‌می به‌كاری بهێنی.
سێیه‌م - به‌كارهێنانی گوێ پاككه‌ره‌وه: گوێ پاككه‌ره‌وه زیانی زۆری هه‌یه بۆ په‌رده‌ی گوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و ماده‌یه‌ی له گوێ كۆ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به گوێ پاككه‌ره‌وه بته‌وێ پاكی بكه‌یته‌وه، ده‌رنایه‌ت و ئه‌و داره زیاتر پاڵی پێوه ده‌نێ بۆ ناو گوێ.