سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر، ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستانی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد.
بڕیاره رۆژی 17ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كانی كوردستان بێته ئه‌نجامدان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، كه سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستانی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراوه، دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له "مه‌حموود عه‌زیز، سه‌لام حوسێن، سه‌ردار حه‌یده‌ر، عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر و هۆشه‌نگ عه‌بدوڵڵا" ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان چوار ساڵێك جارێك له ژێر رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمی كوردستان دێته ئه‌نجامدان.