سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر، خشته‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان بۆ "وشه" راگه‌یاند.
بڕیاره رۆژی 17ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كانی كوردستان بێته ئه‌نجامدان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، كه سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه.
هاوكات لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن خشته‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی بۆ "وشه"نارد، كه رۆژی 17ی مانگ ده‌ست پێ ده‌كات و تا 28ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت.
هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان چوار ساڵێك جارێك به پێی یاسای ژماره 18ی ساڵی 1986ی حكوومه‌تی عێراق و له ژێر رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمی كوردستان دێته ئه‌نجامدان.
خشته‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: