یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی 2021-2022ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووش له یاریگه‌ی خۆیدا شكستی هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیش بوو، ئه‌و یانانه‌ی له یاریگه‌ی خۆیاندا یارییان كرد، نه‌یانتوانی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
له ئه‌نجامێكی تاڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕواننه‌كراودا، یانه‌ی برایه‌تی، كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر، به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ به یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆڕا.
گۆڵه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان شێركۆ جه‌بار، عه‌لا محه‌مه‌د 2 گۆڵ، تۆماریان كرد. هه‌روه‌ها گۆڵه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی، ئامانج ئه‌كره‌م و بیلال ساڵح (په‌ناڵتی) تۆماریان كرد.
له یارییه‌كی تردا، كه له شارۆكه‌ی بلێی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سوور ئه‌نجام درا، یانه‌ی هه‌ڵۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 0-2 گۆڵ به یانه‌ی شه‌قڵاوه دۆڕا.
گۆڵه‌كانی شه‌قڵاوه یاریزانان هۆگر یوسف و محه‌مه‌د سه‌ردار تۆماریان كرد.
له شاری سلێمانیشدا یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرا، له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه یاریزان فه‌رهه‌نگ وریا له خوله‌كی 90+3 و كۆتایی یارییه‌كه‌دا تۆماری كرد.
له یاریگه‌ی زاخۆشدا هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له ئه‌نجامیشدا، یارییه‌كه به 1-1 گۆڵ به یه‌كسانی كۆتایی هات.
گۆڵی یانه‌ی زاخۆ محه‌مه‌د سه‌بڕی و گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێریش عه‌بدولمونعیم ئه‌حمه‌د تۆماریان كرد.
سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م درێژه‌یان ده‌بێت و چوار یاریی تر ده‌كرێن، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سۆران – سیروانی نوێ
سه‌یدسادق – چه‌مچه‌ماڵ
شێروانه – ئارارات
دهۆك – هندرێن.