سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یانه‌ی هه‌ولێر، مووچه‌ی مانگانه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر و ستافه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د خۆشناو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه، به وشه راگه‌یاند: "تاریق جه‌رایای تونسی له‌گه‌ڵ دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، كه ئه‌وانیش تونسیین، به‌یه‌كه‌وه مووچه‌ی مانگانه‌یان 12 هه‌زار دۆلاره".
هه‌روه‌ها له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م راهێنه‌ره بۆ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر، محه‌مه‌د خۆشناو گوتی: "پێمان باش بوو راهێنه‌رێكی زۆرباش بۆ تیپه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامی باش تۆمار بكه‌ین و له تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خولی عێراق بین، بۆیه‌ش ئه‌و راهێنهرهمان ده‌ستنیشان كرد".
ئاشكراشی كرد: "پێش ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو راهێنه‌ری عێراقی ئه‌یوب ئۆدیشۆ و رازی شنه‌یشل قسه‌مان كرد، به‌ڵام ئه‌وان كاری خۆیان هه‌بوو، بۆیه دواجار تاریق جهرایامان دیاریی كرد".
خۆشناو ده‌ڵێت: "جه‌رایا ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه و سی ڤییهكی به‌هێزی هه‌یه، له ته‌مه‌نی 22 ساڵییه‌وه كاری راهێنه‌ری ده‌ستی پێ كردووه و بڕوانامه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕه‌نسای هه‌یه".
سه‌باره‌ت به هێنانی یاریزانی تر بۆ تیپه‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا بۆی هه‌یه گۆڕانكاریی بكه‌ین، چونكه راهێنه‌ری نوێ سه‌یری یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقی كردووه، كه له تونس یارییان كرد، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت یارییه‌كانی خولی كوردستانیش ببینیت و یاریزانی باش بدۆزێته‌وه بۆ تیپه‌كه".
له باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش و ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌م راهێنه‌ره، محه‌مه‌د خۆشناو گوتی: "ئێمه وه‌ك ئیداره رازیین و ئارام ده‌گرین، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ریش ئارام بگرن و چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتنی تیپه‌كه بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئۆكتۆبه‌ر، تاریق جه‌رایای راهێنه‌ری تونسی به گرێبه‌ستی یه‌ك وه‌رز و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق، بووه راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر.
جه‌رایا ئه‌زموونی زۆره و له چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها له فڕه‌نساش كاری كردووه.