كۆمپانیای فه‌یسبووك ئێسته له لووتكه‌ی سكێره‌تی گشتی و سكێره‌تی ئه‌كاوه‌نتی تایبه‌تیدایه، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌كارهێنه‌ران له هاك و دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كانیان. ئێسته تۆیش ده‌توانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی فه‌یسبووك خستوویه‌ته ڕوو، سوودیان لێ ببینی بۆ پاراستنی ئه‌كاونته‌كه‌ت.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵكه‌وت مه‌هدی ساڵح دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای رێد كۆد، بۆ ''وشه'' گوتی، فه‌یسبووك چه‌ندان فه‌رمانی خستووه‌ته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران بۆ پاراستنی ئه‌كاونت و هه‌ژماره‌كانیان، جگه له پاسۆرد و كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك له‌رێی ژماره، فه‌یسبووك فه‌رمانی ''two-factor authentication''ی زیاد كردووه، ئه‌م فه‌رمانه‌یش ڕێت ده‌دات كه ژماره‌ی نهێنیشت دزرا و ویستیان فه‌یسبووكه‌كه‌ت بكه‌نه‌وه، نامه‌یه‌ك بۆ فه‌یسبووكی خۆت دێته‌وه و ده‌ڵێ، له چ كاتێك و له چ ئامێرێك و له كوێ كراوه‌ته‌وه. ئایا تۆی یان نا؟ ڕێی پێ ده‌ده‌ی بچێته ناوه‌وه یان نا؟.
ئەمە باشترین ڕێیە بۆ پاراستنی فەیسبووکەکەت
ئه‌وه‌یشی گوت، بۆ كاراكردنی ئه‌م فه‌رمانه ده‌چیته Setting دواتر به‌شی Security and Login Settings هه‌ڵده‌بژێرین، له‌وێ دێیه خواره‌وه تا فه‌رمانی Use two-factor authentication ده‌بینی، Edit داده‌گریت و ئه‌و شێوازه ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ هه‌ڵیده‌بژێری. هه‌ر كاتێكیش فه‌یسبووكه‌كه‌ت له‌لایه‌ن خۆته‌وه یان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بكرێته‌وه، نۆتیفیكه‌یشنێكت بۆ دێت و ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵی داخڵبوونی فه‌یسبووكه‌كه‌ت ده‌درێت.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی سێ ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004دا له كالیفۆرنیا له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن.