كیلیان ئیمباپێ، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید، بڕیارێكی دا.
گرێبه‌ستی یاریزانه فڕه‌نسییه‌كه له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، تا ئێسته‌ش یاریزانه‌كه ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و ده‌یه‌وێت بچێته ریال مه‌درید.
به‌رنامه‌ی ئیلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌واڵ زانیاری، بڵاوی كرده‌وه، ئیمباپێ بڕیاری داوه هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌دات تا ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت.
ئیمباپێ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هاوینی رابردوو ده‌یه‌ویست بچێته ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی پاریسی تووڕه كرد و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ری هه‌بوو، كه له چه‌ند یارییه‌كدا فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ لێدا.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی یاریزانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه، هانده‌رانی پاریس له خۆی تووڕه نه‌كاته‌وه، كه ئێسته پێوه‌ندییان باش بووه‌ته‌وه، له یارییه‌كانی رابردووش‌دا چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا و هانیان ده‌دا.
ئیمباپێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌دریده و هه‌موو هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاوینی داهاتوو به خۆڕایی پێوه‌ندیی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌كات.