له دوای دروستبوونی هه‌ر ئازارێك، ژنان په‌نا بۆ پزیشك و ده‌رمانسازه‌كان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جۆره ده‌رمانێكیان بداتێ تا ئازاریان ڕابگرێت به‌تایبه‌تی ئازاری سوڕی مانگانه، به‌ڵام هه‌ندێك كات به‌هه‌ڵه ده‌رمانێك به‌كار ده‌هێنن به‌ناوی مێفینامیك ئه‌سید كه تووشی زیانیان ده‌كات.
مێفینامیك ئه‌سید كه‌پسوولێكی خۆراكی دژه هه‌وكردنه ناستڕۆیدهكانه و سه‌ر به گرووپی NSAID، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌به به‌كار دێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ددان، ماسولكه‌كان، سه‌رئێشه، ئازاری سوڕی مانگانه، ئازاری پشت، به‌ڵام هۆشداری ده‌درێته ژنان كه له‌م كاته‌دا به‌كاری نه‌هێنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، نیان حه‌سه‌ن پزیشكی ده‌رمانساز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ژنان ده‌بێت وریابن له‌وه‌ی كه ده‌رمانی مێفینامیك ئه‌سید، بۆ ئازاری سوڕی مانگانه، كچه‌كانتان كه ته‌مه‌نیان 14 ساڵه یان كه‌متر، نابێت به‌كاری بهێنن، یان ئه‌و ژنانه‌ی كه دووگیانن یان منداڵیان هه‌یه و شیر ده‌ده‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌م ده‌رمانه به‌كار بهێنن".
شایانی باسه زۆربه‌ی ژنان دوای خواردنی ده‌رمانی مێفینامیك ئه‌سید، تووشی ئازار و سووتانه‌وه‌ی گه‌ده و نه‌مانی حه‌زی خواردن و دڵه‌كوته و دڵتێكچوون و ڕشانه‌وه و سكچوون و قه‌بزی و سه‌رگێژبوون و په‌یدابوونی زیكهزیكی گوێ و گۆڕانكاری له ڕه‌نگی پێستدا ده‌بن، ئه‌وكاتیش پێویسته خواردنی ئه‌و حه‌به ڕاگرن و سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.