کۆمپانیای ڕێدمی هەنگاوی نا بەرەو باشترکردنی مۆبایلەکانی، سەرەتا لەڕووی سیستم و دواتر کامێراکانی، کۆمپانیاکە ئەوەیشی گوت کە مۆبایلی Note 11 Pro بەهێزترین سیستم و کامێرای بۆ دادەنرێت.
ماڵپەڕی ''
gadgets'' ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە کۆمپانیای ڕێدمی نوێکارییەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجام دا لە مۆبایلەکانی بەتایبەت لە تازەترینیان کە لە جۆری ''Redmi Note 11 Pro''ـە، ئەویش لە بەکارهێنانی سیستمی ئەندرۆید 11 و کامێرای 108 مێگاپیکسڵیی.
ڕێدمی بە بەرهەمەکانی هەنگاو بەرەو داهاتوو دەنێ
ئەوە گوتراوە کە ئەم بەرهەمە لە 28ی ئۆکتۆبەردا دەخرێتە بازاڕەوە، بەم تایبەتمەندییانەوە، ڕامی شەش گێگابایت، میمۆری ناو‌کی 128 گێگابایت، پاتریی 5000 میلی ئەمپێر، کامێرای سەرەکی 108 مێگاپیکسڵ کامێرای سێڵفی 16 مێگاپیکسڵ، جگە لەمانە هیچ شتێکی تر سەبارەت بە مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی جیهان.