تەرزەی بەقەد پرتەقالێك باری

:: PM:08:49:20/10/2021 ‌

ناوچە كەناریاوییەكانی رۆژهەڵاتی ئوسترالیا هەڵكردنی رەشەبایەكی بەهێز و ساردیان بەخۆیانەوە بینی، ئەوەیش بووە هۆی بارینی لێزمەیەك تەرزە كە هەر دانەیەكی بەقەد دانەیەك میوەی پرتەقاڵە، بەوەیش زیانێكی زۆری بە تەلار و ئۆتۆمبێلی خەڵك گەیاند.

بەپێی فەرمانگەی كەشناسی، دەنكە تەرزەكانی بەم دواییە لە ئوسترالیا باریوە، گەورەترینە لە مێژووی ئەو وڵاتە، ئەوەیش دوای ئەوەی ناوچەی كوینزلاند تەرزەیەكی لێ باری كە تیرەی هەر دانەیەكی گەیشتە 16 سانتیمەتر.
تیرەی هەر دانەیەكی گەیشتە 16 سانتیمەتر
ئەمڕۆ چوارشەم سەقفی ماركێتەكان لە هەرێمی نیو ساوس ویڵز بەهۆی بارینی تەرزەیەكی دەنك گەورە هاتە رووخان لەناو تاسانی خەڵكەكە، ئەوەیش كاتێك 400 كەس لەناو ناوەندێكی بازرگانی خۆیان لە سەرمان حەشار دابوو، كاتێك بەهۆی رەشەباكەوە ئاو هاتووەتە ژوورەوە.

لە چەند ناوچەیەكی ئوسترالیا بەهۆی بارینی تەرزەیەكی زۆرەوە، زەوی رەنگی سپی هەڵگەڕا، بە هاوشێوەی باراینی بەفەر، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیش رایان گەیاند كە پێوەندییەكی زۆری تەلەفۆنیان پێوە كراوە و داوای یارمەتی دەكەن بەهۆی توندی رەشەباكەوە.

  ئەوكات دەنكۆڵەی تەرزە بە گەورە دادەنرێ ئەگەر تیرەكەی لە پێنج سانتیمەتر زیاتر بێت، ئەوەیش دەگمەنە و لە حاڵەتی كەم روودەدات، تەرزە ئەوكات دروست دەبێت كە هەوای گەرم و شێدار بەرەو بەرگە هەوا سەردەكەوێ و لەوێ بەر شەپۆلێكی هەوای سارد و وشك دەكەوێت، دەنكۆڵەی باران دروست دەبێت و بەهۆی ساردییەكەیەوە دەیبەستێت و دەبێت بە تەرزە.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل