توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە
ئەلۆڤێرا لە ڕیزبەندی بەناوبانگترین پێکهاتەی جوانکاری لەسەر ئاستی 37 وڵاتی دنیا، لە پلەی یەکەمدایە. بەڵا، پرسیار ئهوهیه بۆچی ئەم ڕووەکە فرە سوودە بەناوبانگە؟.
ئەلۆڤێرا چییه؟
ڕووەکێکە ئاو زۆر کۆ دەکاتەوە لەناو گەڵاکانیدا و سەربە خێزانی نێرگزی کێوی و ڕەگەزی ئەلۆیە. دوو ناوی زانستی هەیە ئەوانیش Aloe vera و Aloe Barbadensis Millerیه.
ئەم رووەکە لە بنەڕەتدا لە جەزیرەی عەرەبی دەرکەوتووە، بەڵام ئێسته له وڵاتانی نزیک دەریای ناوەڕاست، ئەفىریقیا، هیندستان، چین، مەکسیک و چەند وڵاتێکی تریش دهڕوێ.
ئەلۆڤێرا له سهدهى 21دا یەکێکە لە ڕووەکە ناسراوە پزیشکییەکان، ئهگهرچى لە کۆندیشدا پزیشکە یۆنانییەکان بەکاریان هێناوە بۆ چارەسەر، ئەسکەندەری مەکدۆنی ئەم ڕووەکەی بۆ چاکبوونەوەی سەربازەکانی سوپاکەی لە نەخۆشی بەکار هێناوە. جگه لهوانهیش میسڕییە کۆنەکان بێ لە دەرمان، بۆ گرنگیدان بە پێست و پاراستنی لاشەی مردوو بەکاریان هێناوە. تهنانهت ئەوەندە گرنگ بووە لایان ناویان ناوە "ڕووەکی نەمری" و نهێنی کیلۆپاترای شاژن بووە لە بواری جوانکاریدا، بۆیه لەبەر ئەو سوودانە چەند ناوێکی لێ نراوە وەک "ڕووەکی موعجیزە، گۆچانی سیحری و دکتۆر ئەلۆی".
ڕووەکەکە قەدێکی کورت و تەختی هەیە و بەرزیەکەی دەگاتە 30 بۆ 50 سانتیمهتر، گەڵاکانی ڕەنگ سەوزی شینباوە و شێوەی لولەییە، قەراغەکانی دڕکاویین، درێژیی دەگاتە 40 بۆ 50 سانتیمهتر، پانی بنکی گەڵاکانی دەگاتە حهوت بۆ ههشت سانتیمهتر، لە لووتکەکەیهوه باریک دەبنەوە بۆ نوکێک. گەلای ئەلۆڤێرا ئاوێکی زۆری تێدایە کە وەک جێڵ وایە. %95ی ئاوە و %5ی مادە کاراکانە وەک دژە ئۆکسانەکان، کانزا و ڤیتامینەکان.
چۆن ئەلۆڤێرا بوو بە بەناوبانگترین پێکهاتەی جوانکاری؟
کۆرۆنا وا دەردەکەوێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووهتە سەر هەڵبژاردنی جوانکاری بەکاربەران لە سەرانسەری دنیا، ئەمەیش بووە هۆی داواکردنئ بەرهەمە ئاسانکراوەکان، لەسەر بنەمای یەک یان دوو پێکهاتەی سەرەکی لەگەڵ سوودە هەمەجۆرەکان. "سکیت هیرۆ"، ماڵپەڕێکی تایبەت بە پێسته و توێژینەوەیەکی لەسەر پێکهاتەی جوانکاری ئەنجام داوە کە دەریانخستووه، ئەلۆی ڤێرا ئەو پێکهاتەیە بووه کە لە 37 وڵات وهك بەناوبانگترین پێکهاتەی جوانکاری بەکار براوه.
لهسهر بنهماى توێژینهوهكه، دهتوانین بڵێین ئەلۆڤێرا بوو بە بەناوبانگترین پێکهاتەی جوانکاری له دانیادا بههۆى ئهم خاڵانهى خوارهوه.
1. تایبهتمهندى شێدارى كه ههیهتى.
2. دابینکردنی ڤیتامین C و پێشوازىکردنى لەلایەن هەمان ڤیتامینهوه له پێستدا.
3. بوونى مادهى ڕیتینۆل كه باشترین وزەیە بۆ گەنج.
4. بوونى مادهى تانیلۆم له لینجى گهڵاكهى كه كار دهكات بۆ زیادكردنى ئۆکسجینی خوێن له پێستدا.
سودەکانی ڕووهكى ئەلۆڤێرا بۆ پێستى مرۆڤ چییه له بوارى جوانكارى؟
ڕووەکی ئەلۆڤێرا سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، لە ڕێی بەکارهێنانییەوە بەشێوەی دەرەکی، ئاوی ئەلۆی ڤێرا بۆ پێست و قژ نایابە. بۆیه دەکرێت ڕاستەوخۆ بە تازەیی بەکار بهێنرێت، هەروەها بە ئامادەکراویش لە بەرهەمەکانی جوانکاریدا ئەم سوودانە دەگهیهنێتك:
*پێست پێست تووندوتۆڵ دەکات و لە پیریی دەیپارێزێت، هاوکات هانی دروستبوونی کۆلاجین دەدات.
*دژی کێشەکانی پێست وەک (زیپکە، پەڵە، ئەکزیما، سەدەفییە، خەت خەتبوون) كار دهكات.
*پێست به شێدارى و نەرمى دههێڵێتهوه.
هەندێک لە پێکهاتەکان كه له ئاوی ئەلۆڤێرادا ههن، ناجێگیرن و دەئۆکسێن لە هەوادا، بەمەیش دواى لێکردنەوەی گەڵاکە لە کاتێکی زۆر کورتدا سوود و بەهاکەی لە دەست دەدات، بۆیە باشتره ئەگەر خۆت ڕووەکەکەت هەبێت لە ماڵەوە، بۆ ئهوهى هەر کاتێک ویستت بتوانی لقێکی لێ بکەیتەوە و ڕاستەوخۆ بەکاری بهێنیت.