بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له ماڵی وه‌فایی، كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی ناوداری كورد ساز بكرێت كه تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی شاعیرانی حوجره‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی وه‌فایی بۆ چاپی كتێب له شاری هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عات چواری ئێواره، ماڵی وه‌فایی كۆڕێك له‌ژێر ناوی "شاعیرانی حوجره كێن؟" بۆ د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا ڕێك ده‌خات.
ڕوونی كرده‌وه، "كۆڕه‌كه زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشتری دكتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا نووسه‌ر و وه‌رگێڕه، كه له‌سه‌ر شاعیرانی كورد له حوجهری مزگه‌وته‌كان قسه ده‌كات".
ئه‌حمه‌دی مه‌لا نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كورد كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له فڕه‌نسا ده‌ژی، له ساڵی 1957 له گوندی تۆماری ناوچه‌ی شوان هاتووه‌ته دنیاوه. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه و ئاماده‌ییش له به‌غدا. له ساڵی 1981 كوردستان به یه‌كجاریی جێده‌هێڵێت و ماوه‌یه‌ك له شاری جنێڤ له سویسرا ده‌ژێت و دراما ده‌خوێنێت، كۆمه‌ڵه شیعری (زه‌ردك) له ساڵی 1988 به چاپ ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ خوێندن ده‌چێته فڕه‌نسا،له‌وێ ماسته‌ر له زانسته‌كانی زمان و دكتۆرا له ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریی له زانكۆی فڕانش كۆنتێ له ساڵی 1999 وه‌رده‌گرێت.
سه‌ره‌تاكانی به شیعر و هونه‌ری شێوكاری و شانۆ ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها له پاڵ شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، ڕۆمان و كاری وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیش ده‌كات.
چاپكراوه‌كانی شاعیر
شیعر
1- باران، ژنیڤ، پۆیهزی ڤیڤان، 1983.
2- زه‌ردك، ژنیڤ، ئاگرێ، 1988.
3- كتێبی شیعر، پاریس، ئاپكف، 1996.
4- ئاقیقی زڕ و زستانێكی زۆر، بزه‌نسۆن، 1998.
5- مانگ و هه‌ڵپه‌ڕین، سیوداد ریال، 2000.
6- ئاسمانمان له شه‌ققه‌ی باڵ بێزار كرد، ده‌زگای گه‌ڵاوێژ، سلێمانی، 2007.
7- خه‌ونه‌كانی زوڵه‌یخا، كتێبی هه‌نار، 2009، سلێمانی.
8- ههرمێیهكانی فیرعه‌ون، نووسه‌رانی كه‌ركووك، 2011.
ڕۆمان
1- زاكیره‌ی با، سه‌رده‌م، سلێمانی، 2001.
2- بلوژستان، ئاراس، هه‌ولێر، 2004.
3- په‌ناهه‌نده، ره‌نج، سلێمانی، 2006.
وه‌رگێڕان
شیعر:
1- وه‌رزێك له دۆژ و دره‌وشانه‌وه، ئارتور رامبۆ، ئاراس، هه‌ولێر، 2001.
2- گوڵی خراپه، شارل بۆدلێر، ئاراس، هه‌ولێر، 2001.
3- به‌ردی هه‌تاو، ئۆكتاڤیۆ باس، ئاراس، هه‌ولێر، 2001.
4- ئه‌كسیۆن ئێستی، ئیلیتیس ئیستی، ئاراس، هه‌ولێر، 2002.
وه‌رگێڕان
شانۆ:
1- بورژوای نه‌جیبزاده، مۆلێر. ئاراس، هه‌ولێر، 2011
ڕۆمان:
1- سه‌مه‌رقه‌ند، ئه‌مین مه‌علووف، ئاراس، هه‌ولێر، 2002.
2- خاتوون T، میلان كۆندێرا، ئاراس، هه‌ولێر، 2003. (La Lenteur)
3- ڕووبار، فه‌واز حوسێن (ئاماده‌یه بۆ چاپ)
لێكۆڵینه‌وه:
1- مه‌حوی له نێوان زاهیرییهت و باتینییهتدا، وێنه‌ی مه‌عشووق و سه‌رچاوه‌كانی عه‌شق، تێزی دكتورا، ئاراس، هه‌ولێر، 2002.
هاوكات چه‌ندان بابه‌تی تری به زمانی فڕه‌نسی نووسیوه.