له خولی نایابی عێراقدا ئه‌مڕۆ یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ ئه‌ركی قورسیان له‌به‌رده‌مه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كانی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئۆكتۆبه‌ر، له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری دیوانییه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌و شاره یاریی ده‌كات.
هه‌ولێر یه‌كه‌م یارییه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ری نوێی "تاریق جه‌رایا"ی تونسی ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌ولێر له‌م وه‌رزه تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، سێ یاریی یه‌كسان بووه و یارییه‌كیش دۆڕاوه.
ئه‌مڕۆش به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌وه گه‌یشتووه‌ته دیوانییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی زاخۆ، كه ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌وتووه، له شاری به‌غدا ئه‌ركێكی قورسی هه‌یه، كاتێك به‌رانبه‌ر یانه‌ی شوڕته یاریی ده‌كات.
شوڕته یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له تیپه‌كه‌دان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زاخۆ تۆكمه‌یه و چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئاستبه‌رزی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق:
دیوانییه – هه‌ولێر سه‌عات 15:00
سامه‌ڕا – زه‌وڕا 15:00
ئه‌مانه‌ی به‌غدا – نه‌فت 15:00
شوڕته – زاخۆ 17:15
نه‌فتی وه‌سه‌ت – مینا 19:30.