له چالاكییه‌كی ناوازه‌دا له پارێزگای دهۆك، قوتابیان له‌سه‌ر پێگه شوێنه‌وارییه‌كان چالاكیی هه‌ڵكۆڵین و وێنه‌یی ده‌كه‌ن و ئاشنا ده‌كرێن به شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دهۆك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودینی ئیتاڵی، به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی پێگه شوێنه‌وارییه‌كانی پارێزگای دهۆك به قوتابیانی سنووره‌كه، دوو چالاكیی مه‌یدانییان بۆ دوو قوتابخانه‌ی سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و شارۆكه‌ی ئاكرێ ڕێكخستووه، قوتابیانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو پێگه‌ی شوێنه‌واریی گردی ئاسنگه‌ران له به‌رده‌ڕه‌ش و شوێنه‌واری فایده له سێمێل، له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسانه‌وه وانه‌یان وه‌رگرتووه و به كرده‌یی چه‌ند چالاكییه‌كی وێنه‌ییان ئه‌نجام داوه.
ئاماژه‌ی كراوه، "ئامانج له‌و چالاكییانه‌دا ئاشناكردنی پێگه شوێنه‌وارییه‌كانه به قوتابیان تا به چاوی خۆیان پێگه شوێنه‌وارییه‌كان ببینن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند وانه‌یه‌ك پێشكه‌ش كراون و پاشان قوتابیان به هاوكاریی شوێنه‌وارناسان و به‌شی نیگاری په‌یمانگه‌یه‌كی هونه‌ری، به كرده‌یی چالاكیی وێنه‌یی و هه‌ڵكۆڵینیان ئه‌نجام داوه".
شایانی باسه پێشتر ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كاری كنه و پشكنینی چوار پێگه‌ی شوێنه‌واری، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و هه‌ردوو پێگه‌ی شوێنه‌واریی ئاسنگه‌ران و فایده، له‌گه‌ڵ دوو پێگه‌ی تری شوێنه‌واریی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ئێسته ژماره‌یه‌ك زانكۆی بیانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دهۆك كاری كنه و پشكنینیان تێدا ده‌كه‌ن.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌یه‌وێت گرنگی به ڕۆشنبیركردنی قوتابیان بدات له قوتابخانه‌كاندا، هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دهۆك پێگه شوێنه‌وارییه‌كان به قوتابیان ئاشنا بكات.