نارین فه‌قێ هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان كه ماوه‌ی 20 ساڵه كاری هونه‌ر ده‌كات، به‌گوته‌ی خۆی به‌هه‌مێكی نوێ و جیاواز پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات به ناوی "پاییزا خه‌ونان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21 ئۆكتۆبه‌ر، نارین فه‌قێ هونه‌مه‌ندی رۆژئاوای كوردستان، به"وشه"ی گوت، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا نوێترین به‌رهه‌می خۆم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه به‌ناوی "پاییزا خه‌ونان".
زیاتر گوتی، "پاییزا خه‌ونان" پڕۆژه‌یه‌كی نوێ نییه و ماوه‌یه‌كی زۆره كارم له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام حه‌زم كرد بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ببێته ساڵی ژنی كورد، ساڵی زمان و ئه‌ده‌بیات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیارم دا به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی رابردووم بۆ ژن و پاراستنی ئه‌ده‌بیات و زمان و موزیكی كوردی بێت، هه‌روه‌ها "پاییزا خه‌ونان"م دوا خست بۆ بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی من له ناو هونه‌ری كوردیدا، كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌م موزیكژه‌ن عه‌لی شاكر ئه‌نجام دراوه، تۆماركردنی موزیك و ده‌نگ له سوید و میكس و ماسترینگ له‌لایه‌ن كاك مه‌هدی نووری و كاك محه‌مه‌د له تۆن ستۆدیۆ له شاری دهۆك ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت، كلیپه‌كه‌ی له باكوری كوردستان و سوید به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن له‌لایه‌ن هه‌ژار دهۆكی تۆمار كراوه.
نارین فه‌قێ به‌پێویستی زانیوه له ساڵوه‌گه‌ڕی
بیسته‌مین ساڵی خۆی له‌ناو هونه‌ری كوردیدا، به‌رهه‌مێكی نوێ پێشكه‌شی هه‌وادارانی بكات. "پاییزا خه‌ونان" له تێكستی ئه‌دیب چه‌لكییه و ئاوازه‌كه‌ی زاهید بریفكانییه.
هونه‌رمه‌ند سه‌رسامه به‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی و ده‌ڵێت، یه‌كێكه له جوانترین به‌رهه‌مه‌كانم و زۆر بۆی ماندوو بووم، به‌جوانترین شێوه كارم بۆی كردووه و ئامانجم ئه‌وه بووه گۆڕانكاری له ناو موزیكی كوردیدا دروست بكه‌م تا بتوانم هونه‌ری كوردی به‌ره‌و ئاستێكی جیهانی ببه‌م.