كۆی شیعرەكانی رامیار مەحموود بڵاو كرایەوە

:: PM:05:25:21/10/2021 ‌

ئەمڕۆ دوایین بەرهەمی شیعری رامیار مەحموودی شاعیر و نووسەر، كە بریتی بوو لە كۆشیعرەكانی لە 1997ەوە بڵاو كرایەوە، شیعرەكانی شاعیر بەوە جیا دەكرێنەوە كە شیعرەكانی خاوەن دەنگێكی جیاواز و پڕ لە تێڕامانی وجودی و فەلسەفییە.

لەوبارەوە رامیار مەحموود، شاعیر و نووسەر بە "وشە"ی راگەیاند كە دوایین كتێبی بڵاو بووەتەوە بە ناونیشانی "من شەوێكی دڵتەنگم هەیە"، كە سەرجەم كارە شیعرییەكانمی گرتووەتە خۆ، لە ساڵی 1997ەوە تا 2021.
شیعر جۆرێكە لە هزر و چوونەوە ناوخۆی خۆمان
روونی كردەوە، ئەم كتێبە 14مین كتێبی بڵاوكراوەی دەزگای "كوردڕاوم"ە و لە دووتوێی 525 لاپەڕەدا بڵاو كرایەوە و ئێستە لە كتێبخانەكان بەردەستە.

ئەوەی پێویستە بگوترێ نووسەر خاوەنی كۆمەڵە بەرهەمێكی شیعری و هزرییە، كە دیارترینیان لەنێوان بەرهەمە هزرییەكانیدا (بەعسیزم وەك بكەری مۆدێرنیزم)، (كارلێكی هزر)، (هونەری شێوەكاریی مۆدێرن) و (بەعسیزم و سەركووتكردنی ژیان). هەروەها سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی دەزگای میدیایی كوردڕاومە. 

شیعرەكانی رامیار مەحموود، بەوە جیا دەكرێنەوە، خاوەن دەنگێكی جیاواز و پڕ لە تێڕامانی وجودی و فەلسەفییە، شیعر بۆ ئەو جۆرێكە لە هزر و چوونەوە ناوخۆی خۆمان.

شارەزوور/ ئاسان محەمەد



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل